بوومەتە هاوڕێی پەڕاو
دەیپارێزم وەکو چاو
تیا دەنووسم ژمارە
بەم پێنووسە نازدارە
من پێنووسم خۆشدەوی
لە بەرچاوم ناکەوێ
دەینوسم چیم مەبەستە؟
لە پیت ووشە و ڕستە
پێیدەکێشم وێنەی جوان
سەوزایی و شاخ و ئاسمان
پەڕاو هاوڕێی ژینمە
پێنووس وزە و تینمە
بۆیە ئاوا چالاکم
لە نەزانین بێباکم
03– 03– 2008
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 874
Escriba su comentario sobre este artículo!