دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال:
بە ناوی پەروەردگاری مەزنەوە، .
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین کاک حاجی عوسمان مام برایم
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک حاجی عوسمانی مام برایم مان پێگەیشت، بۆ ئه و خەمەتان پرسه و سەرەخۆشیی گەرم ئاڕاستەی یەک بە یەکی خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەرتان دەکەین. لەرۆژگارێکی زۆر سەخت و دژواردا کە گەلەکەمانی پیادا تێدەپەڕی، له و کاتەی کە ی ن ک پێویستی بە کەسانی جوامێر بوو لە ناوشارەکاندا، کاک حاجی عوسمان چاکی مەردایەتیی و تێکۆشانی لێ هەڵکرد و نەک لە ناوشارەکانی کوردستان وعێراق، بەڵکو لە دەرەوەی سنورەوە و لەدەوڵەتی کوەیتەوە، بە ئۆتۆمبیلەکەی ڕاسپارده و ئەمانەتییەکانی به و پەڕی وریایی و شارەزایانە دەگەیاندە ڕێکخستنەکانی ی ن ک و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان، لەوانە گەیاندنی پێداویستییەکانی ئێزگەکە. کاک حاجی عوسمان لەهەمو وێستگەکانی خەباتی یەکێتییەکەیدا زۆر جوامێرانە ئەرکەکانی خۆی ڕاپەڕاندوە، هەر بۆیە چەندین جار سەرۆک مامجەلال ڕێزی لێناوە و وەک قارەمانێکی ئه و سەردەمەی خەبات ستایشی کردوە.
رۆحی ئەم تێکۆشەرە بە ئەمەکەی گەلەکەمان و ی ن ک بە بەهەشتی نەمران شادبێت، سەبوریی و ئارامییش بۆ ئێوە و دۆست و ئازیزانی حاجی عوسمان. دوا ناخۆشیی بێت.
إنا لله و إناالیه ڕاجعون.
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مامجەلال
1-شوبات، 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,293
Escriba su comentario sobre este artículo!