وڵات
نیشتمانی شیرینم
زێدی باب و باپیرم
هەمیشە خۆشەویستی
هەرگیز ناچیت لە بیرم
ئامێزت سەوزەڵانی
پڕ لە باخ و کانییە
دیمەنی شاخ و دۆڵت
مایەی کامەرانییە
بۆ ئێمە خۆشبەختییە
سامان و سروشتی تۆ
خاکت زێڕ و گەوهەرە
نابێ بیدەین بەفیڕۆ
خۆر و مانگ و ئاسمانت
دیاری خوای میهرەبانە
ئای چەند دڵگیر و جوانی!
ناویشت کوردستانە
دەبێ ئاشتی و سەرکەوتن
مەبەست و ئامانجمانبێ
پاراستنت لە دووژمن
ئەرکی هەرهەموومان بێ
هەتا بتکەینە پێشەنگ
بە دەنگ و ڕەنگ و ئاڵات
لە ناو ڕیزی وڵاتان
با بە تۆش بڵێن وڵات
10-02-2019
شەممە
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (246) ی گۆڤاری پەپولە بڵاوکراوەتەوە
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,094
Escriba su comentario sobre este artículo!