ناونیشان: جیاوازی لە نێوان شانشینی یەکگرتوو و بەریتانیا و ئینگڵتەرا
ئامادەکردن: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم
ئینگلتەرا:
ئینگلتەرا بەشی گەورەی شانشینی یەکگرتوو پێک دێنێت، سنووری لە باکوورەوە بریتیە لە سکۆتلەندا، و لە ڕۆژئاواوە وێڵز و دەریای ئێرلەندی، و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەریای باکوور،
و باشووری ڕۆژئاواوە زەریای ئەتڵەسی، و گەروی دۆڤەر و کەناڵی ئینگلیزی ئینگلتەرا لە کیشوەری ئەووپا لە باشوورەوە جیای دەکاتەوە. و ڕووبەری ئینگلتەرا
130278.43کم2 و ژمارەی دانیشتوانی 55.98 ملیۆن
کەسە.
$بنچینەی وشەی ئینگڵتەرا$
ئینگلتەرا بەمانای زەوی ئەنگڵ دێت، ئەنگڵ یەکێک لە هۆزەکانی جیرمان بوو کە لە ئینگلتەرا جێگیر بوون لە سەرەتای سەردەمەکانی ناوەڕاست، ئەم هۆزە لە نیمچە دورگەی ئەنگڵ لە ناوچەی کەنداوی کیڵ لە دەریای بەڵتیقەوە گەیشتنە ئینگلتەرا.
$ئاو و هەوای ئینگڵتەرا$
ئینگلتەرا خاوەنی ئاووهەوایەکی دەریایی مامناوەندە، پلەی گەرمی مامناوەندە کە لە زستان دەگاتە سفر و لە هاویندا لە 32° زیاتر نابێت.
$بەریتانیا:$
ناوێکی ڕامیارییە گوزارشتە لە دورگەی بەریتانیا کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا و لە سێ وڵات پێک دێت
ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و وێڵز.
$شوێنی جوگرافیای بەریتانیا:$
بەریتانیا دورگەیەکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا و ئاو لە هەموو لاوە دەوری داوە، سنووری بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتەوە بریتیە لە دەریای باکوور و لە باشوورەوە کەناڵی ئینگلیزی و لە ڕۆژئاواوە دەریای کیڵت و دەریای ئێرلەندی و لە باکوورەوە زەریای ئەتڵەسی باکوور، ڕوبەری بەریتانیا نزیکەی 229,848 کلم2، و ژمارەی دانیشتوان
63786000 کەس
$ئاو و هەوای بەریتانیا:$
لە تایبەتمەندییەکانی ئاو و هەوای بەریتانیا لە
گۆڕانکاریەکی بەردەوامە بەهۆی شوێنی جوگرافی هەروەها ئاویش لە هەموو لایەکەو دەوری داوە، ناوچە نزیکەکانی کەناراوەکان شێدار و ساردە و باران بەدرێژای ساڵ بەسەر هەموو ناوچەکانی بەریتانیا دەباریت، زستاننی زۆر ساردە پلەی گەرمی دەگاتە º3 و لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمی دەگاتە º12
$زمان و ئاین لە بەریتانیا:$
1- زمانی فەرمی لە بەریتانیا زمانی ئینگلیزیە و پێنج زمانی تر دان پێدراو هەیە لە بەریتانیا.
2- زمانی ئسکۆتلەندی : نزیکی لە 2.5% کەس دانیشتوان بە زمانی ئسکۆتلەندی دەدوین.
3- زمانی وێڵزی : نزیکی لە 1٪ کەس دانیشتوان بە زمانی وێڵزی دەدوین.
4- زمانی گیڵی : نزیکی لە 1٪ کەس دانیشتوان بە زمانی گیڵی دەدوین.
5- زمانی ئسکۆتلەندی گیلی : نزیکی لە 0.1%
دانیشتوان بە زمانی ئسکۆتلەندی گیلی دەدوین.
6- زمانی کۆرنی : نزیکی لە 3500 کەس بە زمانی کۆرنی دەدوین.
زۆربەی دانیشتوانی بەریتانیا ئاینی مەسیحی پەیڕەو دەکەن بەڕێژی 59.5% لە سەرجەم دانیشتوانی بەریتانیا و ئاینی ئیسلام بەڕێژەی (4.4%)، و هیندۆسی بەڕێژەی لە (1.3%)، و لە 25.7% لە دانیشتوان بێ دینن
$شانشینی یەکگرتوو:$
شانشینی یەکگرتوو لە چوار ناوچە پێک دێت، بریتیە لە (ئینگلتەرا، وێڵز، سکۆتلەندە، ئێرلەندەی باکوور).
شانشینی یەکگرتووە دکەویتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا لە باکووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا لە نێوان زەریای ئەتڵەسی و دەریای باکوور، دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی
49° لە باشوور و 61° لە باکوور، و هێڵی درێژی 9 ° لە ڕۆژئاوا و 2° لە ڕۆژهەڵات، کەناراوەکانی شانشینی یەکگرتوو نزیکەی 17820 کم2 دەبێت و شانشینی یەکگرتوو بەهۆی تۆنێلی دەریای مانش کە درێژی 50کم و 38 کم دەکەوێتە ژێر ئاو و ڕوبەری شانشینی یەکگرتوو 243,610 کم2 و ژمارەی دانیشتوانی 67.22
ملیۆن کەسە.
$ئاووهەوای شانشینی یەکگرتوو:$
ئاووهەوای شانشینی یەکگرتوو مامناوەندە و باران بەدرێژای ساڵ دەبارێت و پلەی گەرمی بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت لە نێوان -511 بۆ سەروی 535.[1]