دەقی پیرۆزباییەکەی #مەسرور بارزانی#:
لە یادی شەست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو ڕێکخراو و قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم، کە هەمیشە پێشەنگ بوونە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و ڕۆڵێکی دیاریان لە قۆناغە جیاوازەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بینیووە.
هەردوو ڕێکخراو، لە درێژایی تەمەنی پڕ سەروەرییان، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژووییان هەبووە و بوونەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و کادری هۆشیار، چ لە قۆناغی خەباتی شاخ و ئاوارەیی و چ لە سەردەمی ئازادی و حوکمڕانی خۆییدا.
هیواخوازین ئەندامانی هەردوو ڕێکخراوەکە، بەو پەڕی گوڕوتینەوە لە درێژەدان بە خزمەتکردنی توێژەکانیان و خەباتی مەدەنیانە بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ قوتابیان و لاوان بەردەوام بن.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ هەردوو ڕێکخراوەکە دەخوازم و خوازیارم هەمیشە بە پێشەنگی بمێننەوە.
مەسرور بارزانی
18ی شوباتی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,380
Escriba su comentario sobre este artículo!