دەقی پەیامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
پەيامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربارەی تاوانی کوشتنی خاتوو شنيار.
لە کاتێکدا ئەوپەڕی هاوسۆزی و هاوخەميم لەگەڵ دايک وباوک و خانەوادە و کەسوکاری خاتوو شنياری خوالێخۆشبووی دايکی دوو منداڵی ساوا دەردەبڕم، سەرەخۆشييان لێدەکەم و دڵنەوايی و ئارامييان بۆ دەخوازم، دووپاتی دەکەمەوە کە وەک هەميشە و تا کۆتايی بەرەنگاری دياردەی قێزەوەنی توندوتيژيی خێزانی دەبينەوە و بە هەموو شێوەيەک سەرکۆنەی ژنکوژی و سەرکوتکردن و ئازاردانی ئافرەتان دەکەين بە هەر بەهانەيەک بێت.
هەموو لايەک دڵنيا دەکەينەوە کە تاوانباران ڕووبەڕووی ياسا دەبنەوه و هەموو دامودەزگا پەيوەندارەکانی هەرێمی کوردستان بە گوڕتر ڕووبەڕووی ئه و کولتوورە دواکەوتووە دەبنەوە.
بەداخەوە ئامارەکانی ژنکوژی و توندوتيژی بەرامبەر ئافرەتان بە هەموو جۆرەکانييەوە، هێشتا مايەی نيگەرانييەکی گەورەن و ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگە لەکەدار دەکەن، بۆيە بەرپرساريەتی دەخەنە ئەستۆی هەموومان.
هەموو دامەزراوە و دەزگا فەرمييەکان و کۆمەڵگە و مامۆستايانی ئاينی و ڕێکخراوە مەدەنييەکان و ميديا، بەرپرسياريەتيی هاوبەشمان هەيە کە بەردەوام بين و پێکەوە کار بکەين بۆ بنەبڕکردن و نەهێشتنی ئه و کولتوورە دواکەوتووە و برەودان بە هۆشياری و گيانی لێبوردەيی و ناتوندوتيژی، تا دووبارەبوونەی بەردەوامی ئەم تاوانە دڕندانە و ئه و چيرۆک و بەسەرهاتە سامناکانە ئيتر کۆتايييان بێت و ببڕێنەوە و چيتر ژنان و کچانی کۆمەڵگەی کوردستانی، نەبنە قوربانيی ئه و پەتا کۆمەڵايەتييە.
خوای مەزن گيانی خاتوو شنيار بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و دڵنەوايی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/2/23[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,577
Escriba su comentario sobre este artículo!