بریا هەبوایە
مام عەلی هەبوو لە کۆیە پێیان ئەوت: عەلی جبرائیل، لێفە دوور بوو، دۆستی ئێمە بوو، ڕۆژێک دەمە دەمی بەهار بوو هاتە(شاخە پیسکە) و هاتە ماڵی ئێمە وتی: هاتووم بۆیەک بارە(کا) ئەو(کەر)ەم هەیە، منیش دەرگای(کادێنە)کەم بۆ کردەوە وتم: فەرموو، مام عەلی تەماشای کایەکەی کرد، وتی: ئەوە هەر بایی وڵاخی خۆتە، لەگەڵم وەرە لای مام کوێخا، چوین خەریکی چایە خواردنەوە بوون، مام عەلی سەلامی کرد و وتی: مام کوێخا ئەمناسی؟ کوێخا وتی: بەڵێ ئەتناسم بەخێر هاتی مام عەلی، مام عەلی وتی: چوومە لای کاک مراد بۆ یەک بارە(کا) ئەویش نەیماوە، جا هاتمە خزمەت جەنابت کە باری کەرەکەم کا بدەیتێ، کوێخاش دەستی بردە گیرفانی سبیلێکی دەرهێنا و فووێکی تێ کرد، وتی: بریا هەبوایە سبیلێکم لێ تێ بکردایە، کایەکەیان دایێ ئەگەر داوای دە باریشی بکردایە هەر هەبوو، مام عەلی خێرا کایەکەی داگرت.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی#، هەواێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(16)[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 332