دەقی پرسەنامەکەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
براو هەڤاڵی گەورەو بەڕێزمان، کاک کۆسرەت، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) ژنە تێکۆشەری ناو شۆڕش و ڕۆژە سەختەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان و دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە، دڵگرانی و هاوخەمیی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوەو تەواوی خزم وکارو خانەوادە بەڕێزەکەتان ببەخشێت و ئەمە دواخەم و ناخۆشی بێت.
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
28/2/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,454
Escriba su comentario sobre este artículo!