چاک نەبوو نەی ووت ژنی من بزێنی
عەشیرەتی(شێخ بزێنی) لە حکومەتی عوسمانی یاخی بوون، چەتەیی و ڕاووڕووتیان ئەکرد، خەڵکیان تاڵان ئەکرد، لەگەڵ عەشایرەکانی دەرو پشتی لیوای(کەرکووک) ناخۆشییان هەبوو، سوێندیان خوارد هەر کەسێک لەوانە بگرن بیکوژن، ڕۆژێک پیاوێکیان لە نزیک(پردێ)گرت، بردیانە لای ئاغاکەیان ووتیان: ئەمە یەکێکە لە دوژمنەکانمان ئاغا ووتی: سەگباب تۆ نازانی ئێرە خاکی منە، هەر ئێستا سەرت ئەبڕم بۆ سەرۆکەکەی خۆتانت ئەنێرمەوە، کابرای گیراو ووتی: ئاغا وەڵڵا ئەمن فەقیر(بە ئەوەل بە ئەوەل) داکی من بزێنی، ئاغا ئەوەندەی تر توڕە بوو هەڵی کێشا دەمانچە و ووتی: هەر ئێستا ئەتکوژم بۆچی ناڵێی باوکم بزێنی یە، ئەڵێ: دایکم بزێنی یە، کوێخا حەوێزی شاخەپیسکە له و کاتەیا لەوێ بوو ووتی: ئاغا تۆ بەوە ڕەزابە چاک نەبوو نەیووت ژنی من بزێنی.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(28)[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 296
Escriba su comentario sobre este artículo!