بتڕێ بتڕێ
لە دەوری پێشان دکتۆر و دەرمان کەم بوو، نەخۆشی یەک هەبوو پێیان ئەووت: شه و بە شه و تای ئەهاتێ و بە ڕۆژ چاک ئەبوو، هەڵدەستان بانگی(شەوتا)یان بۆ ئەکرد، ئه و پیاوەی دوو ژنی هەبووایە پێیان ئەووت: (ماخۆی چوار چاو) جا شه و بانگیان دەکرد و ئەیان ووت: (شەوتا هەی شەوتا، بەشه و ئەگرێ تا، بەڕۆژ بەر ئەدا، ماخۆی چوار چاو چ دەرمان ئەدا)، ماخۆی چوارچاویش بە ئارەزووی خۆی شتێکی ئەووت، خاوەن نەخۆش ئەچوەوە لای وابوو دەرمانی دەست ئەکەوێت نەخۆشەکەش ئەبوو ئه و دەرمانە بەکاربهێنێ، هەتا چاک بێ، ساڵح ڕۆستەم هەبوو لە شاخە پیسکە، پێیان ئەووت: ساڵحۆک تووشی ئەم نەخۆشییە بووبوو، بانگی شەوتایان بۆ ڕاهێشت کوێخا حەوێز وەڵامی دایەوە ووتی: بتڕێ بتڕی، لە پاش نیو سعات ساڵحۆک بە لاژە لاژە هاتە دیوەخان و ڕووی کردە کوێخا حەوێز ووتی: کوێخا بە قوربانە لەوەتی واتوتووە هەر چەندە هێز ئەدەمە خۆم تڕم نایێ تۆخوا شتێکی تر بڵێ.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(31-32)[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 366