دەقی پیرۆزباییەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان سەرنوسەر و ڕۆژنامەنوس و کارمەندانی کەناڵی المرصد
ئەمڕۆ بەشانازییەوە لەتەمەنی بیست و هەشت ساڵەی ئەم کەناڵە عەرەبییە گرنگەی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەڕوانین، بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوادارین گۆڤاری المرصد و سایتەکەی لە وەرزی دووەمی الانصات المرکزی زیاتر بەرەوپێش بچێت و هەمووکات بدرەوشێتەوە لەئاسمانی داهێنانی میدیایی دا.
پیشەیی بوون لەگواستنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکان و دۆسیە و لێکۆڵینەوەکان و جددی بوون و بەرپرسیارێتی وایکردووە ئەم کەناڵە ببێتە سەکۆیەکی میدیایی گرنگ و جێ متمانە، لەم وەرزەی تەمەنیشیدا و بەهۆی بەدواداچوونە بەردەوامەکانیەوە لەوێبسایت و سۆشیال میدیاوە، بۆتە پێگەیەکی گرنگ و چاوی زۆرێک لەسیاسەتمەدار و نوسەر و ڕۆشنفکر و هونەرمەندانی لەسەرە.
بۆ ئێوەی سەرنوسەر و میدیاکارانی بەئەمەکی ئەم دامەزراوە میدیاییە، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,260
Escriba su comentario sobre este artículo!