دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەرلەمانی کوردستان:
بە ناوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئه و هێرشە موشەکییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بە داخەوە ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بۆ سەر شاری هەولێر، زیاتر لە جارێکە دووبارە دەبنەوە، کە ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی پایتەختی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی نیگەرانی و دڵەراوکێیە لە نێو هاووڵاتیاندا.
هەر بۆیە وێڕای ئیدانە کردنی ئه و دەستدرێژیە، جەخت لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، لە هەمان کاتدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەین کاری جددی بکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری خاکی هەرێم و دانانی سنوورێک بۆ ئه و دەستدرێژییانەی بەناڕەوا دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان
13-3-2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,210
Escriba su comentario sobre este artículo!