گونی مێشان ئەخەسێنێ
مێشولە خۆی چی و گونی چی؟ هەڵبەت مێش و مەگەز زیندەوەرۆچکەی بچوکن، هەر زانراوە کەرخەسێن هەیە و کەر و ئەسپ و وڵاغەبەرزەی خەساندووە، لە ڕژێمی دەرەبەگایەتی و تاکڕەویشدا خزمەتکارانی حەرەم سەراکانیش دەخەسێنران، ئه و جۆرە خەساندنە لەگەڵ مێش خەساندنی ئیدیۆمەکەمان جیاوازە، لێرەدا بۆ کەسێکی بێ ئیش و کار و بێکارە دەوترێت: گونی مێشان ئەخەسێنێ هەندێجاریش بە تەوسەوە به و بێکارانە دەوترێت هێندە بێ ئیشە(به یەک شایی سەگ سوننەت دەکات).[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 73