برازای خوا
مامۆستا عەبدولخالق ئەویش لە زمانی (عەبد جاسم تەقتەقی) یەوە وتی: لە ساڵی (1917یان 1918) پیاوێکی چوار شانەی قەڵەوی لێوەشاوە بەسەروسیما، مێوانی کوێخا حەوێز ئەبێ: ئەویش زۆر ڕێزی ئەگرێ دەڵێ: داخوا جەنابت لە ئاغاکانی (پشتدەری) کابراش بە گوێرەی بەرچاو بوونەکەی نابێ پیاوێکی لەروو شێتۆکە ئەبێ، دەڵێ: نەخێر، کوێخا دەڵێ: ئەی لە بەگزادەکانی (خۆشناو) ی، کابرا دەڵێ: نەخیر، ئەی لە ئاغاکانی (شێخ بزێنی) دەڵێ: لەوانیش نیم، کوێخا دەڵێ: بێ قەیدی نەبێ لە کام عەشیرەتی؟ کابرا دەڵێ: من برازای خوام، کوێخاش دەڵێ: یاخوا بەخێر هاتی، پیلی ئەگرێ و ئەیباتە مزگەوت دەڵێ: دە فەرموو مێوانی مامت بە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسەخۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نووسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە (60-61) [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 330