دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوادارم هەموولایەک لە خۆشی و کامەرانیدا بن.
جەژنی نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەرکەوتنی ئیرادەی میللەتی کوردە دژی ستەم و نادادی. وەکچۆن لە ڕابردوودا گەلی کورد نەورۆزی کردە جەژنی ئازادی و سەرفرازی، هیوادارم ئەم جەژنەش بکەینە دەرفەتێک و هەموومان بە ڕۆحێکی کوردانە و دوور لە هەموو جیاوازییەکی سیاسی، یەکدەنگ و یەکڕیز بین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان.
دەزانین هاووڵاتییانمان نیگەرانن و کەموکورتی لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا هەیە. ناڕەزایی و گلەییەکانی خەڵک لە شوێنی خۆیدایە و پێویستە زیاتر خزمەت بکرێن، بەڵام بێئومێد نین و لەگەڵ دۆستەکانمان لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە قۆرخکاری و ناشەفافی لە بودجەدا. جارێکیتر جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بۆ هەمووان بێت و هیچ جیاوازییەک نەمێنێت.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای سەربەرزی و سەرفرازی بۆ هەموولایەک
بافڵ جەلال تاڵەبانی
20ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,357
Escriba su comentario sobre este artículo!