دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بەڕێز غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییەکی گەرمی خەبات و کۆڵنەدان لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن لە خەبات و تێکۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
بەخشش و ڕۆڵی حزبەکەتان لە ماوەی (27) ساڵی ڕابردوودا دیار و بەرچاو بووە لەپێناو بەدیهێنان و بە دەست خستنی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، جەختکردنەوە لەسەر بیری ئازادیخوازی نەتەوەیی و بەرجەستەکردنی لە تاک و کۆمەڵگای کوردستاندا، لەم پێناوەدا هەوڵ و خەباتی زۆرتان داوە و هیوادارین سەرکەتوو بەردەوام بن.
یادی دامەزراندنی حزبەکەتان کە هاوکاتە لەگەل جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیمان، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین و، خەبات و هەوڵ و ڕۆڵی بەرچاوتان بۆ بەدەستهاتنی دەسکەوتەکان و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بەرز دەنرخێنین، هاوکات جەخت دەکەینەوە لەسەر هاوخەباتی و یەکڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان و ڕەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
هیوادارین بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هەماهەنگییە زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بکەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و دابین کردنی ئایندەیەکی ڕۆشنتر و گەشتر بۆ گەلەکەمان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرفرازو سەرکەوتوو بن....
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
20ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!