بابەت : وەرزشی
ئامادەکردنی: #سروشت بەکر #
چەند وەرزشێکی بەسوود گەر ڕۆژانە بیکەیت، نازانیت ئازاری پشت چییە.
1- لەسەر پشت ڕابکشێ و قاچت بەرزبکەرەوە و بە پشتێنێک ڕایبکێشە بۆلای خۆت و بیکشێنە، پاشان 30 چرکە ڕایبگرە و 4 جار دوبارەی بکەرەوە.
2- هەر لەسەر پشت دەستەکانت بڵاوبکەرەوە و دواتر ڕانی ڕاست بەرە بۆ سەر قاچی چەپ و 30 چرکە ڕایبگرە، پاشان لایەکەی دیکە، 4 جار دوبارەی بکەرەوە.
3- لەسەر دەست و ئەژنۆ بکەوە سەر دەم و دواتر تەنها سکت بەرە ناوە و بیبەرەوە سەرەوە، 1 خولەک ئەم وەرزشە بکە.
4- لەسەر دەم ڕابکشێ و بە پەستانی دەستت سنگت بەرزبکەرەوە، 30 چرکە ڕایبگرە و 4 جار دوبارەی بکەرەوە.
5- قاچەکانت بڵاوبکەرەوە، دواتر هەرجارە و خۆت بەلایەکدا بەرە و بە دەستت لەپی پێت بگرە، 15 چرکە ڕایبگرە و بچۆرە سەر لاکەی دیکە، 2 جار دوبارەی بکەرەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,264
Escriba su comentario sobre este artículo!