ئەتوو قەسابی، چت لە ناڵبەندی داوە.
ئەم پەندە بەکەسێک دەگوترێ کە لەکاروپیشەی خۆیدا شارەزابێت، واز لە کارەکەی خۆی بهێنێ و خەریکی کارێکی دیکه بێت.
لەسەر ئەم پەندە چیرۆکێک دەگێڕنەوە: جارێک قەسابیک لەدوکانەکەیدا، خەریکی قەسابی دەبێت، دەبینێ پیاوێک ئەسپەکەی هێناوە و دەیەوێت لای ناڵبەند ناڵی بکات، ئەمیش دەبینێ ناڵبەند لەوێ نییه، دەڵێت: وەرە من بۆت ناڵ دەکەم، پیاوەکە ئەسپەکەی بۆ دەبات. کاتێک قەسابەکە خەریکی ناڵکردنی دەبێت، لەناکاو ئەسپەکە جووتەیەک بەدەموو ددانی قەسابەکەدا دەکێشێت و هەموو ددانەکانی دەشکێنێ.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 921