دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێز دکتۆر کامەران قەرەداغی
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دایکی ئازیزتان نیگەران و دڵگران بووم. پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم لەکۆچی دوایی ئەم دایکە خۆشەویستەدا کەتوانی ڕۆڵەیەکی خزمەتکار بەگەل و نیشتمان و خەمخۆری پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بهێنێتە دنیاوە و پەروەردەی ڕاست و دروستی بکات و ببێتە جێی شانازی بۆ گەلەکەی و #سلێمانی#.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,005
Escriba su comentario sobre este artículo!