دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
هێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری شارۆچکەی خەبات، بە توندترین شێوە، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم.
داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، هەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لە یاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەم هێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جدی هەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2ی ئایاری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,701
Escriba su comentario sobre este artículo!