دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان دەکەم.
لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ کردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی کۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەکان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
مسعود بارزانی
30ی ڕەمەزانی 1443ی کۆچی
1ی ئایاری 2022ی زایینی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,026
Escriba su comentario sobre este artículo!