کابان بێ بەشە یان ڕوو ڕەشە
کابان لە کوردەواریدا به و ژنە دەگوترێت: کە سەرپەرشتی ماڵ و منداڵ بکات و ئاگاداری بنە و بنەگە و بارگە و هەوار و کۆتان بێت، لە نێو ئه و هەموو ئەرک و فەرمانەش کاری چێشت لێنان و ئامادەکردنی ژەمەخۆراکەکانیشی لە ئەستۆدایە، ئه و پیاوەی بێ ژن بێ یان کچێکی کەیبانووی نەبێت پێی دەوترێت: بێ بنەوانە واتە کابانی نییە، ئینجا لە کاتی تێکردنی چێشت و ئاش و شیوو له سەر خوان و سفرە بۆ ئەندامانی خێزان و مێوانەکان دەبێت بە یەکسانی و دادپەروەری دابەشی بکات له و حاڵەتەش خۆی بێ بەش دەبێت و کەمی بەردەکەوێت یان هەر بۆی نامێنێتەوە، ئەگەر بە ناڕێکی و ناچوونیەکی و بە جیاوازییکردنەوە دابەشی بکات ئەوا خەڵکانێک لە مێوان و ئەندامانی خێزان بەریان ناکەوێت و بەمەش گەندەڵ و ڕوو ڕەش دەردەکەوێت و دەردەچێت، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و بە هەموو سەرپەرشتیارێک کە سەرپەرشتی کاروبارێک بکات دەوترێت چ بەباشی ئەنجامی بدات یان بە خراپی، بۆ هەردوو حاڵەت کورد گوتەیەتی: کابان یان بێ بەشە یان ڕوو ڕەشە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 636