لنگە کەوشێکی لە دیوانا هەیە
کەوش یان سۆل: پێڵاوێکی چەرمینە و پاژنەی بەرز نییە، بە دەزوو و سیرمەی کەوش، سۆڵدروو یان کەوشدروو دروستی دەکات، تاوەکو پەیدابوونی کارگە هەر لەبره و باودا بوو، بەڵام کە کارخانە هاتە کایەوە ئیتر ئه و پیشە دەستیانە بەره و کەمبوونەوە ڕۆیشتن و نەمان و فەوتان، کهو ش شاعیران و فۆلکلۆری کوردی لە دەقەکانیاندا بەکاریانهێناوە وەکو:
بەبیرت دێ زەمانی چووینە باڵەک
بەپی خاوسی نە کەوشم بوو نە کاڵەک(حاجی قادری کۆیی)
هەروەها لە پەندێکی کوردیشدا ووتراوە:
تاکێ کەوش و تاکێ کلاش
ماندوو نەبی مام تەڕەماش
لینگ: لەتەر و قاچ و پێ و بەلەک
دیوانا: دیوەخان و هۆدە و ژووری مێوان دانیشتن و کۆڕ و مەجلیسی کوردەواری، لینگ و کەوش و دیوەخان بووە به و ئیدیۆمە جوانە، بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە لای کاربەدەستێکی گەورە یان بەرپرسێکی باڵای حکومەت کاربکات، یان لە کۆندا لەلای کێخوا و ئاغا و دەسەڵاتدارێکی ناوچەکەیەوە سەرکار بێت یان پیاوانی ئاغا بێت و کەمێکیش دەستی دەڕوات بە تەوس و درکەوە دەوترێت: لنگە کەوشێکی لە دیوانا هەیە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 575
Escriba su comentario sobre este artículo!