ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: حاجی حەمە
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-04-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەحمەد حاجی حەمە ئاغا لە دایکبووی ساڵی 1934 لە گوندی #گەڵاڵە# ی سەربە پارێزگای سلێمانی، یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان، لە تەمەنی منداڵی لە قوتابخانەی ئایینی خوێندوویەتی لە گوندی گەڵاڵێ، پاشان بۆ خوێندنی سەرەتایی چووەتە شارۆچکەی #ماوەت# دەستی بە خوێندن کردووە تا شەشەمی سەرەتایی لەوێ تەواوکردووە، و پاشان بۆ درێژە پێدان و تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی چووەتە شاری سلێمانی و لە ساڵی 1957-1958 لە کۆلێژی ماف لە بەشی یاسا لە شاری #بەغدا# وەرگیراوە، لە هەمان ساڵدا پەیوەندی بەڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان دەکات، بەردەوام دەبێت لە خەبات و لە ساڵی 1961-1962 بەکالۆریۆس لە یاسا وەر دەگرێت، لە ساڵی 1962 دەستی بە کاری پارێزەری کردووە و لە خەبات و پێشمەرگایەتی بەردەوام بووە، دواتر دەبێتە دادوەر لە دادگاکانی ماوەت و #چوارتا# درێژە بە کاری دادوەری دەدات و دواتر دەبێتە سەرۆکی دادگاکانی ماوەت و چوارتا و #دەربەندیخان# و #سەرتەکی بەمۆ# و #پێنجوێن# و هەڵەبجەی شەهید، وە هەروەها لە ماوەی ساڵانی 1962 تاکوو 1970 بەشداری لە چەندین خولی تایبەت بە کاری پارێزەری و دادوەری و کارگێڕی کردووە، لە ساڵی 1970 دەبێتە قایمقام لە پێنجوێن و دواتر #ڕانیە# تاوەکووساڵی 1975، وە لە ساڵی 1975 دەست دەکاتەوە بە کاری پارێزەری تاوەکووساڵی 1997، لە ساڵی 1997 دەبێتە ڕاوێژکاری یاسای سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و لە ساڵی 2007 خانەنشین دەبێت بە پلەی ڕاوێژکاری باڵا. لە ماوەی ژیانی کارکردنی و پێشمەرگایەتی توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بکات لە گشت بوارەکانی یاسایی و کۆمەڵایەتی و هاوکاریکردن و دابینکردنی دادپەروەری، وە لە ڕێکەوتی 04-04-2022 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,287
Escriba su comentario sobre este artículo!