دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (مستەفا سەرگەڵویی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو تێکۆشەر و فەرماندەیەکی دێرین و لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر بوو، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسه و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان ببەخشێت.
انا لله و انا الیەراجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,056
Escriba su comentario sobre este artículo!