ناو: عەلی
نازناو: ڕێبەر کەرکووکی
ناوی باوک: حوسێن
ناوی دایک: فاتیمه
ساڵی لەدایکبوون: #1972#
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-02-2001#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#، چیای #قەندیل#
[1]
$ژیاننامە$
مێژووی بەشداربوون: 1992
لە نێوان 1993 - 2000: لە سەرەتای دامەزراندنی ڕۆژنامەی وڵات وەک نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی شۆڕشگێڕ ڕۆڵێکی گرنگ و کارای بینیوە لە دەرچوون و بەردەوامبوونی ڕۆژنامەی وڵاتی شۆڕشگێڕدا.
ساڵی 1997 لە کاتی کۆمەڵکوژکردنی ڕۆژنامەنووسانی وڵات لە هەولێر، هەڤاڵ ڕێبەر کەرکووکی بۆ ئەرکێکی شۆڕشگێڕی لە شاری #سلێمانی# بووە. بە هەوڵ و دەستپێشخەری شۆڕشگێڕانەی ئەو ناهێلێت دە ڕۆژ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی هەڤاڵە ڕۆژنامەوانەکانی تێپەڕبێت کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە درێژەدان و بەردەوامبوونی ڕۆژنامەی شۆڕشگێڕی وڵات لە سلێمانی.
کۆتایی ساڵی 1999 کاتێک ڕۆژنامەی وڵات لە سلێمانی دادەخرێت، لە ساڵی 2000 هەڤاڵ ڕێبەر کەرکووکی لەگەڵ نەمر هەڤاڵ ئامانج #گەرمیان#ی و ژمارەیەک هەڤاڵی دیکەیان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە دامەزراندن و دەرچوونی هەفتەنامەی ڕۆناهی کە شوێنگرەوی ڕۆژنامەی وڵات بوو.
. نازناوەکانی نووسین: شەهید ڕێبەر کەرکووکی لە ماوەی خەباتی ڕۆژنامەوانیدا بە کومەڵێک نازناو وتار و بەرهەم و کارەکانی لە ڕۆژنامەکانی وڵات و ڕۆناهی بڵاوکردۆتەوە وەک نازناوەکانی: ڕێبەر کەرکووکی، پێشەوا، ئارارات، قوباد، زاگرۆس کەرکووکی، پێشرەو، ڕێبوار، ع. شوانی، ع. کەرکووکی، کارۆخ...هتد.
23-02-2001: هەڤاڵ ڕێبەر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی باشوور بە مەبەستی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی خەباتی باشووری کوردستان و سازکردنی کۆنفرانسێکی تایبەت بە باشوور لە چیای قەندیل کۆدەبنەوە.
شەوی 23 لەسەر 24ی شوباتی 2001: هەڤاڵ ڕێبەر لەگەڵ پۆڵێک ڕێ هەڤاڵی دیکەی دەکەونە ژێر هەرەسی بەفر و دەگەنە کاروانی پاکڕەوانانی ڕێگای ئازادی.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید ڕێبەر کەرکووکی و هەڤاڵانی و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی.