دەقی پەیامی پارتی پارێزگارانی کوردستان:
بۆ بەڕێز / یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بابەت / بروسکەی پیرۆزبایی
بەبۆنەی (47)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوامان ساڵی داهاتووی ئەم حزبە تێکۆشەرەتان گەشەتر و پێشکەوتوو تر بێت هەردەم سەرکەوتووبن لە ئەنجام گەیاندنی کارو چاڵاکیەکانتان و بەردەوام بن لە پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەبایی و یەک گووتاری لەگەڵ حزب و لایەنە کوردستانیەکان بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.
بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر توندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی پارێزگارانی کوردستان ئەکەینەوە، دووبارە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسی
پارتی پارێزگارانی کوردستان [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 928
Escriba su comentario sobre este artículo!