دەهۆڵ هەرچەندی گەورەتر بێت، ناوی بۆشترە
دەهۆڵ، دۆڵ، دۆر، تەپڵ: چەرمێکی خاوی ئاژەڵی خۆشکراوە، بەدەم و سەری دەفرێکی قوڵەوە تووند کراوە، ئەگەر بە دار لێی بدەیت، دەنگ دەداتەوە، لە زۆر ئیدیۆمیشدا بەکاهاتووە وەکو: دەنگی دۆڵ لە دوورەوە خۆشە، دۆڵ دڕا، تەپەی بڕا، دەهۆڵ کوتانە، ئینجا ئه و دەهۆڵە هەرچەندە گەورەتر دروست بکرێت ناوی بۆشتر دەبێت، ئه و حاڵەتەی دەهۆڵ و گەورەییەکەی کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی بێ کەڵک و بێخێر و هیچ لەبارانەبوو دەوترێت تا بەره و ساڵ بچێت و گەورەتر بێت لە تەمەن هەر وەکو خۆیەتی هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت بە تەوسەوە پێی دەوترێت: کورە بابە دەهۆڵ هەرچەندی گەورەتی بێت، ناوی بۆشترە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 493
Escriba su comentario sobre este artículo!