هەر قامکە و خوێنی خۆی لێ دێت
وتراویشە:پەنجەی دەستان هەمووی وەک یەک نییە، بزن بەڕێی خۆی مەڕیش بەڕێی خۆی، قامک: پەنجە، ئەموست، مرۆڤ پێنج پەنجە و قامکی هەیە، ئەگەر هەر دانەیەکیان بریندار بێت هەر ئه و پەنجەیە خوێنی لێ دەڕژێت و خوێنی خۆی لێ دێت، ئیدیۆمی جۆراوجۆریش لەسەر پەنجە و قامک هەیە وەک: کە مانگەشه و بوو، پێویستی بە پەنجە ڕاکێشان ناکات، پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕاکێشا، پەنجە بەخەنە، پەنجەت بە هەنگوین بێت کەنەما دەیگەزێت...تاد، زۆر جاران لە باس و خواسی خێزانێکدا دەوترێت ئه و ماڵە هەموویان خراپن، چونکە فڵانە کیژ یان کوڕیان فڵانە کاری نابەجێی کردووە، یان گشتاندن بۆ سەرکۆنەکردنی بەرەبابێک دەکرێت و بە نەرێنی دەخرێنە ڕوو لە کۆڕ و کۆبونەوەیەکدا، کەسێکیش دێتە گۆ و بەرگری له و خێزانە دەکات و دەڵێت: هەر قامکە و خوێنی خۆی لێ دێت واتە: هەموو کەس وەک یەک نییە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 785