کەڵ بۆت هاتۆتە بەر نیری
کەڵ: نێرینەی ڕەشەوڵاغ و گامێشە، کە جوتیاری کورد بۆ جووتکردنی کێڵگە بەکاریهێناوە، نیروکوپەران دەخرایە سەر ملی ئه و کەڵەگایەی کە جووتی پێ دەکرا، بۆ ئەوەی گاسنەکەی پێ ڕابکێشێت، ئینجا گا زۆر خورت و بەهێز و هەرەکەتە زۆر زەحمەت دێتە بن بار بۆ ئەوەی نیر و کوپەرانەکەی لەسەر ملی دابنرێت و تووند لە ملی شەتەک بدرێت تاوەکو دەست بە جووتکردنی زەوییەکە بکرێت، ئه و حاڵەتە کراوە بە ئیدیۆم و بەخت و شانسی کەسێک زۆر باش بێت دەوترێت: کەڵ بۆت هاتۆتە بەرنیری.
هاوشێوەی ئەمەش بۆ هەندێ شانس و بەختی تر کورد دەڵێت: کەوڵە ڕێوی بەپیڵەوە هاتووە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 511
Escriba su comentario sobre este artículo!