شەریک ئەگەر باش بوایە، خوداش شەریکی ئەگرت
کورد زۆر ئەزمونی هەیە لەگەڵ کاری هاوبەشی و(شەریکایەتی) کە زیانی لێکردووە بۆیە لە زۆر پەند و ئیدیۆمدا بەکاریهێناوە وەک: کەری شەریکی گورگ دەیخوات، ژنت شەریک بێت ماڵت شەریک نەبێت، ئه و دوور کەوتنەوە لە شەریکیەی ئەوەندە جەخت لێکردۆتەوە کار گەیشتۆتە ئەوەی گەورەیی خودای تاقانە بکاتە نموونە، خودای باڵادەست و بەتوانا ئەگەر شەریکی پێ باش بووایە ئەوا شەریکی ئەگرت، بۆیە هاوبەشی پەیدا کردن بۆ خودای گەورە هیچ جۆرە لێ بوردنێکی نییە، کەواتە بۆ دڵنیابوونەوە لە خرابی مامەڵەی شەریکی و هاوبەشی کورد دەڵێت: شەریک ئەگەر باش بوایە، خوداش شەریکی ئەگرت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 975