ناوی هەندێ گژوگیای کوردەواری
ئەگەر چاوێک بە مێژووی کۆمەڵی کوردەواریدا، بگێڕین، بۆمان دەردەکەوێت، کە مێژووی گەلی کورد، ئەوەندە لەبار نەبووە و لە زۆر بارو دۆخدا، داگیرکەر و دەرەبەگ، مەودای نەداوە، کە مرۆڤی کورد، بە خواستی خۆی بژیت، بۆیە زۆرکات، دوچاری نەهامەتی و قات قڕی و گرانی و هەڵاتن بوونەتەوە و پێڕانەگەیوون، وەک کۆمەڵگا و نەتەوەکانی دیکە بژن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، مرۆڤی کورد، دەستەوەستان نەبووە و هەمیشە لە هەوڵ و تێکۆشاندا بووە و ئەندێشەی خۆی پتر لەگەڵ سروشت و دەوروبەریدا، گونجاندووە، لەم ڕووەوە پەنای بردۆتە بەر سروشت و بە سەلیقەی وردی خۆی لە هەر چەشنە گژوگیایەک گۆڕانکاریی بەسەردا هێناوە و بە جۆرێکی تایبەتی و بە چێژێکی نوێوە خواردنی لێ پێکهێناوە، بەڵام لەسەردەمی ئێستادا، کە بارودۆخی ئابوری میللەتی کورد گۆڕانی بەسەر داهاتووە، کەمتر سود لە سروشت و ئەم جۆرە خۆراکانە وەردەگیرێت، پتر پەنا دەبردرێتە بە خۆراکە بیانییەکان، لێرەدا ناوی هەندێک له و گژوگیایانە دەخەینە ڕوو:
هەندێک له و گژوگییانە هەر بەکاڵی خوراون و سودیان لێ وەرگیراوە، وەک:
(خەرتەڵە، چاوبازە(قاڵۆرە)، شەکرۆکە، چەورۆکە، دڕکە شینکە، پیفۆک پیشۆک، هەپۆک، خڕنوک، شەنگ، قڵیانقۆز، ترشۆکە، بەنگۆکە، بەڕەزا، پونگە، قوڕادە قوڕاگە، سیرەکێوی، ...هتد).
هەندێکی دیکەیان، ئه و گژوگیایانەن، کە کەبان، بەکوڵاوی سودی لێوەرگرتوون و وەک ژەمی خواردن بەکارهاتوون، وەک:
تۆڵەکە، کاردوو، کەنگر، گۆرمزە، بووکە سوورە، دەرزیلە، پێ چۆلەکە پێ مریشکە، شیرین شاتەرە، قنجیلە، سڵمکە سرموکە، پۆڵکە، پەڵپێنە بەرپێنە، گێلاخە، کاردوو هاز، گەڵای مێو، جاترە، سڵق، مافورۆکە، ...هتد). [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,002
Escriba su comentario sobre este artículo!