دەقی پرسەنامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار و خۆشەویستی کوردستان مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)مان پێ گەییشت. مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر کرد و گەنجینەیەکی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەربیللی و تەواوی هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەربیللی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه ڕاجعون
مسعود بارزانی
20ی حوزەیرانی 2022[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 951
Escriba su comentario sobre este artículo!