دەقی پرسەنامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەڕێزان هونەرمەندان و هونەردۆستان و هەوادارانی دەنگی ئەربیلی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی(محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) هونەرمەندی دیاری شاری #هەولێر# و کوردمان-مان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان لەدڵەوە پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و هاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
لەگەڵ ئەوەی لەدەستدانی ئەم سیمبولە جوانەی بواری هونەری کوردی جێگەی داخە، بەڵام بەرهەم و خزمەت و کارە هونەرییەکانی ئەربیلی جێگەی شانازین و بۆ هەمیشە ناوی بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
یەزدانی مەزن ئارامیی و دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان و هەموو لایەک ببەخشێت، ئەوە دوایین کۆست و دڵتەنگیتان بێت، هونەرمەندی کۆچکردووش بخاتەبەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرین شادی بکات.
ٳنا لله وٳنا ٳلیه ڕاجعون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و
سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی #سلێمانی#، #چەمچەماڵ#، #شارەزوور#، #گەرمیان#، ڕاپەڕینی(ی.ن.ک)[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,187
Escriba su comentario sobre este artículo!