پەیامی #مەسعود بارزانی# بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواکارم خێر و بەرەکەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...[1]
مەسعود بارزانی
8ی تەمموزی 2022
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,006
Escriba su comentario sobre este artículo!