ناونیشانی پەڕتووک: ئامینە لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ پەرلەمانی سوێد
ناوی نووسەر: #ئامینە کاکە باوە#
ناوی وەرگێڕ: #ڕووناک شوانی#
وەرگێڕان لە زمانی: سویدییەوە
ژن بەدرێژایی مێژووی پڕ نەهامەتی ئێمەی کورد، دایمە لە پەراوێزی ڕووداوە سیاسییەکاندا بووە. نەک لەبەرئەوەی پاسیڤ بووە و هیچ ڕۆڵێکی نەبووە، یان توانا و خواستی بەشداربوونی لە کایە سیاسییەکاندا نەبووە، بەڵکو هزر و دەسەڵاتی پیاوسالاریی کاری لەسەر پەراوێزخستن و بە نادیدەگرتنی ئەو ڕۆڵە کردووە. ئیدی چ لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی، ئایینی یا سیاسی بووبێ.
لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی پێشوودا، لە سۆنگەی شەڕ و گۆرانکارییە سیاسییەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی هەر چوار پارچەکە ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد. لە نێویاندا بەهەزاران ژن هەبوون. بەشێک لەو ژنانە کەڵکیان لە هەلومەرجی ئەم وڵاتانە وەرگرت، لەسەر پێی خۆیان وێستان، چالاکانە چوونە ڕیزی پارت و ڕێکخراوەکان، درێژەیان بە خوێندن دا و بڕانامەیان بەدەست هێنا. لە ئەنجامدا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی وڵاتە نوێیەکەیاندا ڕۆڵی بەرچاویان بەدەست هێنا، بەتایبەتی لە سوێد.[1].
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 859
Escriba su comentario sobre este artículo!