شینیکە شینیکە ئێ
پیاوێکی هەژار و کاسبی یەکێک لە لادێکانی #کۆیە#، هەموو جارێ کە کچە کەیبانووەکەی مامۆستاوی کردووە، بەدیارییەوە وەستاوە و لەکاتی ئاو تێکردندا، بەکچەکەی ووتووە: شینیکە شینیکە ئێ، ماست دوای ئەوەی تێک وەردەدرێت تاوەکو پرتک پرتکی نەمێنێت و تەواو ببێتە شلەیەکی لینجاو، ئینجا ئاوی تێدەکرێت، بەڵام ئەگەر ڕێژەی ئاوەکە زۆر بێت، ئەوا ڕەنگی سپێتی ماستەکە ووردە ووردە نامێنێت و دەبێتە(شینباو) و ڕەنگی ئاوەکە زیاتر دەردەکەوێت و تامی ماستەکە لە ئاوەکە نزیک دەبێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر خواردنەوەیەک یان بەرهەمێک یان ڕزقێک یان چێشتێک بەشی تەواوی ئەندامانی خێزانێک یان کۆمەڵە کەسێک نەکات ئەوا شین دەکرێت و ڕێژەی ئاوی زۆر تێدەکرێت تاوەکو هەر یەکە و هەندێکی بەر بکەوێت و لەم حاڵەتە بیر لەتام و بۆی خواردن و خواردنەوەکە ناکرێت بەڵکو تەنها بیر لەوە دەکرێتەوە کە بەشی هەموو لایەک بکات بەم حاڵەتەش دەوترێت: شینیکە شینیکە ئێ.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 404