دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان و یەکێک لە ڕەمزە دیارەکانی حزبی شیوعی عیراق هاوڕێ (کەریم ئەحمەد) نیگەران و خەمباری کردم.
مامۆستا کەریم ئەحمەد لە نەوەی یەکەمی ڕێبوارەکانی ڕێگای کوردایەتی بوو کە هەمیشە بە هەڵوێست و بیری دیموکراتی و نیشتمانی دەناسرایەوە. وەک سەرۆک #مام جەلال# لە وەسفیدا دەیفەرموو (مامۆستا کەریم تێکۆشەرێکی خاکی، ڕەشۆکی، جەماهیری بوو. ئێمەمانانی خوێندکاری خۆی، وەک خۆی تەماشادەکرد و ڕێزی لێدەگرتین. هەتا سەریش هەر بەوجۆرە جوامێری و سەربەرزییە مایەوە لەدڵی ئێمەماناندا).
بۆیە کۆچی دوایی کەسایەتییەکی وەک مامۆستا کەریم ئەحمەد کە نموونەی باڵاو سەربەرزی کوردایەتی و شۆڕشگێڕی بوو خەسارەتێکی گەورەیەوەو جێ و پێگەکەی پڕناکرێتەوە، بەڵام ژیان و ناوبانگی جوامێرانەی لەمێژووی گەلەکەمان بە شانازیی و بەزیندوویی دەمێنێتەوەو دەبێتە وانەیەکیش بۆ پاکی و سەرڕاستی لەگەڵ نەتەوە و ئەو بیروباوەڕەی خەباتی بۆ دەکەین.
بۆ لەدەستدانی ئەم کەڵە تێکۆشەرە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە کەسوکار و خزمان و هاوڕێیانی ڕادەگەیەنین و ڕۆحی بۆ هەمیشە شادبێت و سەبووری و ئارامیش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
14ی تەمموزی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,146
Escriba su comentario sobre este artículo!