دەقی پەیامەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەداخەوە ئەمڕۆ دکتۆر کاوان ئیسماعیل و دکتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێکی تاوانکاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و سوپاسی #وەزارەتی ناوخۆ# و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کرد.
هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانەیە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سووربوونی خۆی نیشانداوە لە سەر گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
28ی حوزەیرانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,428
Escriba su comentario sobre este artículo!