دەقی پەیامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، بە گەرمی پيرۆزبايی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جيهان، بەتايبەتی لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهيدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم. هيوادارم هەمووان جەژن و پشوويەکی ئارام و ئاسوودە بەسەر بەرن و جەژن خۆشی و ئارامی لەگەڵ خۆيدا بهێنێت.
با پەيام و واتا مرۆيی و جوانەکانی جەژن له گەردنئازادی و لێبوردەيی و لێخۆشبوون بکەينه دەرفەتێک بۆ يەکڕيزی و تەبايی و يەکترقبووڵکردن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی نوێی ئاشتەوايی و پێکهاتنەوە و هەنگاونانی پێکەوە بەره و داهاتوويەکی باشتر.
با ئەم بۆنەيە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکەينه سەرەتايەکی تازەی هاريکاری و کاری هاوبەشی نێوان هەموو هێز و لايەن و پێکهاتەکانی وڵات، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و تێپەڕاندنی سەختييەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگيری و گەيشتن بە کەناری ئارامی و دڵنيايی.
جەژنی هەمووان پيرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/7/8[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 655
Escriba su comentario sobre este artículo!