لیرەیە و کەوتۆتە ناو قوڕەوه
لیرە دراوێکی زێڕینی به نرخە، جگە لەوەی کە دراوە، زێڕیشە، ئەوە وای لێکردووە پڕ بایەخ بێت، لە کوردەواریدا بۆ شتی بەنرخ و باش وتراوە: دەڵێی زێڕە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسانی بەڕێز و خاوەن ڕەوەشت و دەست ڕەنگین و سەلار و سەنگین، ئەگەر بارودۆخی کۆمەلایەتیان خراپ بکەوێت و بکەونە دەستی کەسانی ناکەس بەچە و نا نەجیب و دژوون و خراپەکار و بچەوسێنەوە ئەوا کورد بە کینایە و درکەوە دەڵێت: لیرەیە و کەوتۆتە ناو قوڕەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 511