بەڕێز #محەمەدی حاجی مەحمود#
سکرتێری گشتیی #حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان#
يادی چل و شەش ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری حزبە تێکۆشەرەکەتان پيرۆز دەکەين، هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازين.
لەم يادەدا بە ڕێزەوە لە خەبات و قوربانییەکانتان دەڕوانين و ڕۆڵ و هەوڵەکانی بەڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەپێناو تەبایی و پێکەوەيی و يەکڕيزيی نێوان هێز و لایەنە سياسييەکانی کوردستاندا بەرز هەڵدەسەنگێنين.
هیوادارين خزمەتکردنی بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و بەديهێنانی داهاتوويەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان، کۆکەرەوەی هەموو لايەنە سياسييەکان و پێکهاتەکان بێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان. [1]
08-08-2022
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 939
Escriba su comentario sobre este artículo!