ناونیشانی پەڕتووک: هەرێمی کوردستان و دراوسێکانی؛ چ جۆرە پەیوەندییەک؟
ناوی نووسەر: #زوبێر ڕەسوڵ ئەحمەد#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: سەنتەری توێژینەوە و ڕاپرسی کوردستان24
دەزگای پەخش: سەنتەری توێژینەوە و ڕاپرسی کوردستان24
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
ئێمە لەو کتێبەدا سەرنجمان لەسەر دوو جۆر لە دراوسێکانی هەرێمی کوردستانە، جۆرێک لە دراوسێ لە ڕوانگەی نزیکیی جیۆگرافی (geographical proximity)، کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانن، وەک وڵاتانی ئێران و تورکیا و سووریا؛ هەروەها ئەو دراوسێیانەش کە سنووری جیۆگرافیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵام پێگەی سیاسی و هەژمونییان لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا وای کردووە کە ئامادەیی و کاریگەریی سیاسییان لەسەر هەرێمی کوردستان، هەندێک جار لە دراوسێکانیش زیاتر بێت. بۆ نموونە هەر یەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لەو جۆرە زلهێزە تایبەتانەن کە ئەم ڕۆڵەیان هەیە. لەبەر گرنگی و کاریگەریی ئەو دوو وڵاتە لەسەر پرۆسەی سیاسی و ئایندەی هەرێمی کوردستان.
نووسەر لە بارەی گرنگی کتێبەکەوە نووسیویەتی: گرنگیی ئەم کتێبە لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوە دەگرێت، بابەتێک تاوتوێ دەکات کە چ لە بواری ئەکادیمی و زانستییدا یانیش لە سەر ئاستی جەماوەریدا بێت، جێگای مشتومڕ و قسەلەسەرکردنێکی زۆرە، بەڵام لە ڕاستیدا تا ئێستا وەک پێویست بە تایبەت بە زمانی کوردی، توێژینەوەی ئەکادیمیی ورد و بێلایەنی لەبارەوە نەکراوە. هەندێک جاریش لە بارەی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لەو وڵاتانەدا بە تایبەتییش وڵاتە زلهێزەکان کە هەرێمی کوردستان وەک پاڵپشت دەیانبینێت، (patron-client relations) چ لەسەر ئاستی نوخبەی سیاسی بێت یاخود لەسەر ئاستی توێژەرەکانمان، جۆرێک لە زیادەڕۆیی هەیە؛ بەڵام لە بنەڕەتدا پەیوەندییەکە ڕەهەندێکی تری هەیە.
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 494
Escriba su comentario sobre este artículo!