سێ ڕۆژانەی ماتەمینی لە ناوچەی پشدەر: دوای ئەوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی تەواو دەبێت، تەنیا بنەماڵە و کەسوکاری مردووەکە، ژن و پیاویان بەرەبەیان دەچنە سەر گۆڕی مردووەکەیان، بەوەش دەوترێ سێ ڕۆژانە، لەم ڕێوڕەسمە تایبەتەدا کەسوکار و بنەماڵەی مردووەکە، بەپێی توانای خۆیان خێر بۆ مردووەکەیان دەکەن، پاشان نزا لای یەزدان دەکەن کە مردووەکەیان ببەخشێ، لە دوای سێ ڕۆژانە سەردانی خاوەن مردوو بۆ گۆڕستان، تەنیا لە ڕۆژی هەینیدا دەبێت، جگە لە نۆجەژن.
سەرچاوە: ئەم بابەتە وەرگیراوە لە ئەحمەدی حاجی سمایلی، لە گوندی ئیسێوە، پیشە پیاوماقوڵ، لە 23-9-2009.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 385