#باگردێن# لە ئیدیۆمی کوردیدا
باگردێن یان باگردان، شتێکی قورسە چ لە دار یان بەرد دروستکراوە، لەکاتی زستاندا زیاتر لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکاندا، لادێنشینان لە شەوانی بەفر و بارانی زستاندا، سەربانەکانیان پێ پەستاوەتەوە و ماڵیووە چ بەفرەکەی سەری لاببرێت، چ کون و کەلەبەری سەربانووەکە نەمێنێت، ئه و باگردێنە شێوەی لولەییە لە هەردوو سەرییەوە بە ئاسنێکەوە بەستراوەتەوە و باگردێنەی پێ ڕادەکێشرێت و هەموو سەربانەکەی بست بە بست پێ دەگێڕدرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێکی خراپ و بەدگۆ و ناڕەسەن لەسەر هەموو کەسێک پاشەملەی هەبێت و زەم و زەمکاری هەموو کەسێک بکات و جیاوازی لە نێوان خزم و خوێش و دۆست و هاوسێ و دراوسێیان نەکات، شەلم کۆرم ناپارێزم و هەڵیت و پەڵیتان بڵێ و زمانی وەکو باگردێن بەهەموو لایەکدا بسوڕێنێت وخەڵکی پێ بپەستێ و بکوتێت و سەرکۆنەیان بکات، بە تەوسەوە پێی دەوترێت: باگردێنە بە هەموو خەڵکی دەگرێت، یان زمانی باگردێنە و بە هەموو لایەکی دەسوڕێنێت، هەروەها وتراویشە: #لینگی بە باگردێندا شۆڕبۆتەوە#، هەر لە کوێستانان ئه و ئیدیۆمە بەکارهاتووە، ئه و کیژەی کە تەمەنی پارچەرە-پاچەڵە بووە، کاتێک له سەر باگردان دانیشتووە هەردوو قاچی گەیوەتە سەر زەوی وتراوە تەواو کاتی شوو و مێردیەتی، لە گەرمیان و پێدەشتەکان ئیدیۆمیتر وتراوە: بۆ نمونە لە شوان و شێخ بزێنی وتراوە: ئەگەر کیژ چووە بەر ئاوێنە، وەختی شوویەتی، یان لەهەندێ ناوچەی وراتی کۆیە دەوترێت: هێلکە و ڕوون بزانی کاتی مێردیەتی، یان لە هەولێرێ وتراوە: تەنکەی ئاوێ لە سەر ئاوێ بهینتەوە، لەسەر باگردێن ئیدیۆمی تریش هەیە بۆ ڕق و سووک سەیرکردن و بێزاری دەربڕین بەرامبەر بە کەسێکی گەڵحۆی بێ فەڕی تەمبەڵ و تەوەزەڵی کەفەڵ زڵ و گەورە و قوون پان دەوترێت: قوون باگردێن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,754
Escriba su comentario sobre este artículo!