تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان پەیامێکیان ئاراستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و دەڵێن، سەرپێچی یاسایە کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی #هەولێر# لەدەست ئەفسەری سەربازی بێت.
دەقی پەیامەکە:
پەیامێک لە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بۆ هەردوو بەڕێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان :
سڵاووریز..
بەپێی یاسا دەبێ ئیدارەی چاکسازی لە دەست فەرمانبەری مەدەنی بێت نەک ئەفسەری سەربازی هەروەک لە هەموو چاکسازییەکانی گەوران و ئافرەتان و منداڵان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان گشت بەڕێوەبەرەکان فەرمانبەری مەدەنیین و سەر بە وەزارەتی کار و کاوباری کۆمەڵایەتین، ناکرێ و سەرپێچی یاسایە کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر لەدەست ئەفسەری سەربازی بێت بۆیە داواکارین لە هەردوو بەڕێزتان کە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تاکو لەژێر یاسا و ڕێنماییەکانی بەرکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئیش و کارەکانی سزادراوان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و مامەڵەکردن لەگەڵ سزادراوان و کەس و کاریان و پارێزەرانیان بە ڕێڕەوی یاسایی خۆی دابڕوات. لەگەڵ ڕێزدا
تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی سزادراوی بادینان. [1]
11-08-2022
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 819
Escriba su comentario sobre este artículo!