تەندوور و تەندووربان لە نەریتی کوردیدا
تەندوور یان تەنوور، کەل و پەلی لە قوڕ دروستکراوە، وەکو گۆزیەکی گەورەیە و دەمێکی گەورەی واڵای هەیە لەگەڵ دەمێکی لوولەیی بچوکتر، لە زەوییدا دادەنرێت، هەرچوار دەورەکەی پڕ دەکرێتەوە و دەمە واڵاکەی دەکەوێتە لای سەرەوە، بە دەوریدا شێوە سەکۆیەک دروست دەبێت پێی دەوترێت: تەنووربان یان سەر تەندوور، ئینجا کەیبانوو دەمە واڵاکە پڕ دەکات لە(چیلکه و چوار ودار و دوو و تەپاڵە و سەرگین و لاس) ئاگری دەدا، به و حاڵەتە دەوترێت: تەندوور داخستن، تاوەکو ئاگرەکە دەبێتە خۆڵەمێش و بەتەواوەتی لایەکانی تەندوورەکە داخ دەکەن، بەمەش دەوترێت: تەندوورەکە گەرم بووه، ئینجا وردە وردە کەلانە و کولێرە و نانی پێوە دەکرێت و بەماشە یان کەیبانووە قاڵبۆوەکان بە دەست و پەنجەکانیان بە برژاوی دەریدێنن، بۆ ژەمە خۆراکیەکانی بەیانیان و نیوەڕۆیان و ئێواران، ئه و کارە لە گەرمیان و کوێستاندا پەیڕەوی لێکراوه، بووە بە یەکێک لە کارە هەرەوەزییەکانی گوندنشینان، کاتێک ماڵێک تەندوورەکەیان داخستووە، ژنگەڵی ئاوایی لێ خڕبووینەوە و بە نۆرە کولێرەی خۆیان پێوەکردووە، هەریەکە بە گوێرەی ژمارەی خاوخێزانی ئەنگوتکی لێداوە ئەمەشیان کردووە بە ئیدیدیۆم و وتویانە: #ئاش و تەنوور بە نۆره#، ئه و پیشە زبارەیە و کۆمەلەکیە لە گردبوونەوە لەسەر تەندوور بان لە گوندەکانی #شوان# و #شێخ بزێنی# شاری #کەرکووک# تا ڕۆژانی ئەمڕۆش هەر ماوە و پەیڕەوی لێدەکرێت، تەندوور کە ساردبۆوە نان و کولێرەی لێ گیر نابێت، ئه و کەیبانووەی بە دەست و بردە زوو کولێرەکانی خۆی پێوەدەدات و کات و هەڵ لە دەست نادات بۆیە بۆ ئەمەش کورد گوتویەتی: تەنوور تا گەرمە نان دەبرژێنێت، هەروەها دەوترێت: وەک تەندوور سوربۆتەوە یان گەرمە، واتە تایەکی بەرزی لێ یە و داخی کردووە، بۆ دڵ گەرمیش دەوترێت: دڵی وەک تەندوور گەرمە، واتە: حەسرەت و دڵشکاوی و کۆستکەوتنی تێدایە، لە شیعریشدا، شاعیرانی کورد، وەکو وێنەیەکی دژیەک بەکاری دەهێنن و نیشانی دەدەن، وێنە دژیەکەکەتان(ئه و وێنانەن کە دوو باروودۆخی دژ بەیەک جیاواز دەردەبڕن وەک: ساردی و گەرمی، خۆشی و ناخۆشی، ئاو و ئاگر...تاد) نمونەی شیعری وەکو:
#زاری#ا ڕاستت ئەوێ بێ ئاوری تۆبەی نسوح
لەم تەنوورە سەردەدا قەت پوخت ناوم، ناکوڵم
هەروەها #ئەحمەد موختار بەگی جاف# وتویەتی:
گرپە و گڕەی تەنوورە بڵێسەی هەناوەکەم
سیروان و تانجەڕۆیە خوڕەی ئاوی چاوەکەم[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 434
Escriba su comentario sobre este artículo!