بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاکە #گۆڤار ئەنوەر#
بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر) نیگەران و دڵگران بووم.
کاکە گۆڤار هونەرمەندێکی لەخۆبردوو و ڕۆح سوک و خۆشەویستی نێو جەماوەر بوو، هەموو کات هەوڵی دەدا زەردەخەنە و پێکەنین بەئامادەبووان ببەخشێت و هەموانیش سەرسامی کارەکانی بون بەتایبەت لەکۆمیدیادا. بۆ هەتایە ناو و ناوبانگی کاکە گۆڤار بەجوانیی لەنێو کایەی هونەری کوردیدا دەدرەوشێتەوە.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە گۆڤار و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
21-08-2022
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 990
Escriba su comentario sobre este artículo!