سەرمایەی کۆمپانیاکە 300 ملیۆن دۆلارە
خاوەندارێتی کۆمپانیای ئای کیو، کێشە دەخاتە نێوان #قوباد تاڵەبانی#و #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# و #بافڵ جەلال تاڵەبانی#
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەهۆی زۆری داهاتی کۆمپانیای ئای کیو بۆ ئینتەرنێت، کێشەی لەنێوان شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دروستکردووە و قوباد تاڵەبانی پێی وایە بەهۆی زۆر داهاتی ئەو کۆمپانیایە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێگەی خۆی بەهێزکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، کۆمپانیای ئای کیو، لەلایەن کوڕەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە بەڕێوە دەبرێت و بەهاکەی بە 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، کە خاوەنی کێبڵی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیکی شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەریەتی. زۆربەی سێرڤەری کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دابین دەکات و کێبڵی ئینتەرنێتی گەیاندووەتە بەردەم هەموو ماڵێک لە شارو شارۆچکەکان..کە لە ئێستادا سەدان هەزار بەشدار بوی هەیە و جگە لە #سلێمانی#، لە #بەغداد# و #کەرکووک#یش کاردەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەم کۆمپانیایە، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، پێیانوایە بەکارئاسانی یەکێتی ئەو سەرمایەیەی پێکەوە ناوە، بۆیە لەئێستادا بافڵ تاڵەبانی، دەیەوێت شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشێکی کۆمپانیاکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,070
Escriba su comentario sobre este artículo!