نەخشەی کوردستان لە کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ 30ی مارسی 1945
ساماڵ ئەحمەدی
نەخشەی کوردستان کە لەلایەن نوێنەرانی کوردەوە لە کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆدا 30ی مارسی 1945 خرایە ڕوو.
کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ لە کۆتایی مانگی مارس و سەرەتای مانگی ئاپریلی 1945 بە بەشداریی 50 وڵات لە شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە چوو. لەو کۆنفرانسەدا پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو پرۆژانەی لە کۆنفرانسی ''دومبارتن ئۆکس (ئۆگوستی 1944 لە مڵکی دومبارتن ئۆکس لە شاری واشنیگتۆن دیسی)'' ئامادە کرابوون، پەسند کران و بە شێوەیەکی فەرمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا.
دیپلۆماتێکی ئەمریکایی بە ناوی ئەلگر هیس Alger Hiss سەرۆکایەتیی کۆنفرانسەکەی کرد.
پێدانی مافی ڤیتۆ بە پێنج وڵاتی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییش لەو کۆنفرانسەدا پەسند کرا.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 258
Escriba su comentario sobre este artículo!